هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، تاقمێک لە هێزەکانی رژێمى سوریا و کەسانی دیکەی بەناو (بەرگریی نیشتمانی) درەنگانی شهو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی زەمینییان بۆ ناوچهكانی کەناری روباری فورات لە رۆژهەڵاتی دێرەزور دەستپێکرد.
هەسەدە دەڵێت، شهڕ و پێكدادان له نێوانی هێزەکانی ئەنجومەنی دێرەزور و هەجین ئەلعەسکەرییە و گروپە هێرشبەرەکان لە دەوروبەری گوندەکانی دیبان و تهوه و حەمام روویداوە.
هەروەها هێزەکانی رژێمى ئەسەد بۆردومانی كردوەته سهر ناوچه بەرفراوانەکان کە خەڵکی سڤیل تێیدا نیشتەجێن، لە دیبان و گەڕەکی تهوه دوو هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
هەسەدە راشیدەگەیەنێت، "لەبەرامبەر هێرشەکەدا هێزەکانمان بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکە و گەلەکەیان بەرگرى دەکەن، تا ئێستا لەو خاڵانەی گروپە هێرشبەرەکان دزەیانکردووه، شەڕ و ئۆپەراسیۆن بەردەوامە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP