ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی وردەكاری نوێ لەبارەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران ئاشكرا دەكات
ماڵپەڕێکى ئیسرائیلى لەبارەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییەوە نووسیویەتی "ئەو پاسەوانانەی ئەرکیان پاراستنی ئەو خانووە بووە کە ئیسماعیل هەنیەی تێدا ماوەتەوە لەتاران، لەکامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتوون کلیلیان پێبووە و چوونەتە ژوورەوە و دوای چەند خولەکێک لەسەرخۆ لە ژوورەکە دێنە دەرەوەو بە ئۆتۆمبێلێک بەهاوکاری مۆساد ئێران بەجێ دەهێڵن.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى لەلایەن ئەو ماڵپەڕەوە بڵاوکراوەتەوە چەند ئەندامێكی سوپای پاسداران لەلایەن مۆسادەوە بەكرێگیراون و كردەوەكەیان ئەنجامداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP