ڕوسیا: زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و حه‌وت بەلەمی ئۆکرانیامان تێکشکاندووە

جیهان
17:41 - 2024-08-09

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا 75 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان لەناوبردووە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، دوێنێ شەو کاتێک ئۆکڕانیا هەوڵیدا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش بکاتەسەر خاکی ڕوسیا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆپەراسیۆنیی، 75 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەناوبرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد‌، به‌ چەکی ئاگرین حه‌وت بەلەمی بێ شۆفێری له‌ناوبردوه‌ کە بەرەو نیمچە دورگەی کریمیا لە دەریای ڕەشدا دەڕۆیشتن.
پارێزگاری بێلگۆرۆد ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا رێگری له‌ 29 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا كردووه‌ كه‌ بەسەر خاکی ئەو پارێزگایەدا بڕۆن.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی گەورەی کردۆتەسەر لیپێتسک، شارەوانی ناوچەکەش باری نائاسایی ڕاگەیاند و فەرمانی چۆڵکردنی چوار گوندی دەوروبەری دەرکرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP