له‌ بۆردومانێكی ئیسرائیل زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌ غه‌ززه‌ كوژران

جیهان
10:59 - 2024-08-10


سوپای ئیسرائیل له‌كاتی نوێژی ئه‌م به‌یانییه‌، نوێژخوێنانی له‌ خوێندنگه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومانكردو به‌پێی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هەواڵ بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ 10ی ئابی 2024 سوپای ئیسرائیل خوێندنگه‌یه‌كی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆردومانكردو به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر لە 100 كه‌س کوژران و دەیانیدیكه‌ش برینداربوون.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ بەرگریی شارستانیی لە غەززە ئه‌وه‌یخسته‌ڕو کە" ئیسرائیل لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لە قوتابخانەی "التابعین" بە سێ موشەک ئاوارەکانیان بۆردومانكردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سوپای ئیسرائیل لەبارەی ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ "لەژێر ڕێنمایی هەواڵگریی IDF، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە وردی هێرشی کردووتە سەر حەماس کە لەناو ناوەندی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردنی بزوتنەوەکەدا کاردەکەن کە دەکەوێتە قوتابخانەی (التابعین).  

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌: "حەماس بە شێوەیەکی سیستماتیک یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و لە ناو پەناگەی مەدەنییەوە کاردەکات و دانیشتوان و دامەزراوە مەدەنییەکان وەک قەڵغانی مرۆیی بۆ چالاکییەکانی دەقۆزێتەوە". 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP