ژمارەیەکی باوەڕپێنەکراو.. ئاشکراکردنی
بەهای ئەو ئۆفەرەی سعودیە بۆ فینیسۆس ئامادەى کردوە
ئاکۆ بیبانى
تۆپى پێى سعودیە و پارە زەبەلاحەکەى
خەریکە چێژى تۆپى پێ ناهێلێت و هەر ۆژەو ئەستێرەیەکى دیارى تۆپى پێ دەگوازێتەوە و
خولى رۆشنى سعودى و ئۆفەرى قایلکەریان پێشکەش دەکات و کەم یاریزانى تۆپى پێ هەیە
پشت لە بۆندەکان بکات و لەئەوروپا بەردەوام بێت لە چێژبەخشین بەتۆپى پێ .
لەماوەکانى رابردوو سندوقی
وەبەرهێنانى سعودى پارە خەیاڵییەکانى پێشکەش بەو یاریزانانە دەکرد کە تەمەنیان
لەسەرووى 30 ساڵ بوو بە ئاسانى پەلکێشى سعودیەى دەکرد بەڵام لە ئێستادا هەنگاوەکان
جیاوازترن ، سندوقی وەبەرهێنانى سعودى لە پێناو جامى جیهانى 2034 هەموو رێگایەک
دەگرێتە بەر ئەگەر بە مایەپوچ بوونى سندوقەکەش بێت ، ئیستا ئەوان چاویان لەسەر
ئەوە یاریزانانە نەماوە کە تەمەنیان لەسەرووى 30 ساڵە بەڵکو پەلدەهاوێژن بۆ
رکابەرەکانى بالۆن دۆر ، ئەوەتا گرانترین بۆندى مێژووى کە هەرگیز لە جیهاندا ڕووى
نەداوە پێشکەش بە فینیسۆس جۆنیۆرى بەرازیلى و ئەستێرەى دیارى تۆپى پێی ریاڵ مەدرید
و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانى جیهان دەکات ، ئۆفەرێک هیچ یاریزانێک تواناى رەتکردنەوەى
نیە مەگەر ئاشقى تۆپى پێ بێت ، چۆن یاریزانێک گرێبەستێک وەلا دەنێت کە بەهاکەى یەک
ملیار یۆرۆ بێت ، دەربارەى ئەم پێشنیازەش ڕۆژنامەکان قسەى جیهاواز دەکەن :
رۆژنامەى ئاس باس لەوە دەکەن
ئۆفەرەکەى رۆشنى سعودى هەموو کۆت و بەندەکان تێکدەشکێنێت و دەبێتە گرانترین بۆندى
مێژووى تۆپى پێ و پێش گرێبەستەکەى نەیماریش دەکەوێت کاتێک لە ساڵى 2017 بە بەهاى
222 ملیۆن یۆرۆ لە بارساوە ڕویکردە پاریس سانجێرمان ، بەدەر لە شکاندى مەرجى
بۆندەکە فینى 400 ملیۆن یۆرۆى پێ دەدرێت !
ڕۆژنامەی گڵۆبۆی بەڕازیلی، بەهای ئەو
گرێبەستەی ئاشکرا کرد کە پێشکەشی ڤینیسیوس کراوە، کە زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆ بۆ یاریزانەکە
دابین دەکات، لە نێوان مووچە و هاندان، لە ماوەی ٥ ساڵدا.
رۆژنامەى ئاس رەتیکردۆتەوە فینى ئەو
بۆندەش ڕەتکردبێتەوە لەبەرئەوەى تاکو ئێستا لەسەر مێزى گفتوگۆ نیە .
فینیسۆسى بەرازیلى و هێرشبەرى یانەى
ریاڵ مەدرید لە رابردوودا چەند جارێک جەختی لەوە کردۆتەوە بۆ هیچ یانەیەک واز لە
خەونەکەى ناهێنێت کە یانەى ریاڵ مەدریدەوە ئەشقى یەکەمێتى بەلام داهاتوو پێمان
دەڵێت یاریزانە ئەسمەرەکە لەسەر بیروبۆچونەکانى بەردەوام دەبێت یاخود پارەکانى
سعودیە بێ دەنگى دەکات و ژیانى پیشەگەرى لە پێناو ئەو پارەیەدا دەگۆڕیت کە تاکو
مردن ژیانى گەرەنتى دەکات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP