هێزەکەی حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشانەوە

کوردستان
13:00 - 2024-08-25

دوای پەیامە راشکاوەکەی یەکێتی، هێزەکەی حەشدی شەعبی لە سنوری کوڵەجۆی گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید کشانەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هێزێكی حەشدی شەعبی هاتنە سنوری گەرمیان و
هەوڵی دەستبەسەراگرتنی كێڵگەیەكی نەوتی چاڵاو خالیدیاندا ،
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان و، بەزاندنی سنوورە و بەبێ ئاگاداریی هێزە رەسمیەکانی ناوچەکە بووەو، بەهیچ شێوەیەک رێگانادرێت ئەو هێزە لە ناوچەكە بمێنێتەوە.
سەرچاوە باڵاکەی (ی ن ک)  وتیشی، داوامان لە دەسەڵاتدارانی ناوەند کردراستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت، چونکە ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نییە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP