ئەم هەفتەیە ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكرێت

کوردستان
15:17 - 2024-08-25


عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند، ئەم هەفتەیە وردبینی لە ناوی كاندیدەكانی ھەلبژاردنی پەرلەمانی كۆتایی دێت، هەر ئەم هەفتەیەش پەسەند دەكرێن.
 ڕاشیگەیاند، تائێستا حەوت كاندید دوور خراونەتەوە، كە مەرجەكانی كاندیدبونیان پێشكەش نەكردووە، تائێستاش تێبینییان لەسەر هیچ كاندیدێكی تر نییە.
سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارە دوای پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان لە نیوەی دووەمی مانگی ئەیلول بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێبكات.
بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن، هەزار و 190 كاندید خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە لەگەڵ دوو هاوپەیمانی و 13 حزب.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP