بە بەشداری ٢١ ملیۆن کەس رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن لە کەربەلا بەڕێوەچوو

کوردستان
22:14 - 2024-08-25

بە بەشداری 21 ملیۆن زیارەتکار لە سەرانسەری جیهان رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای کەربەلا بەڕێوەچوو.

ئەمیندارێتیی گشتیی عوتبەی عەباسی بڵاویکردەوە: بۆ ئەمساڵ رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن بە بەشداریی 21 ملیۆن و 480 هەزار و 252 زیارەتکاری ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو.

لای خۆیەوە، دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای کەربەلا سەرکەوتنی پلانی ئەمنی رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێنیان راگەیاندو لە سبەینێوە گەڕانەوەی پێچەوانەی زیارەتکاران بۆ شوێنەکانی خۆیان دەستپێدەکات.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە رێورەسمەکەدا سەردانی کەربەلای کرد  رایگەیاند: رۆڵی هێزە ئەمنییەکان بەرز دەنرخێنم لە پاراستنی ئەمنییەتی رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن، گەلی عێراق شایەنی باشترین خزمەتگوزارییە، داوا دەکەم هەمووان بە ئەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە کار بۆ خزمەتکردنیان بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP