دەزگای ئاسایش دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

کوردستان
10:22 - 2024-08-26

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر پاش ڕووبەڕوبونەوە بە برینداری دەستگیردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٢٦ بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، کاتژمێر(٩)ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە(١٤)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP