پارێزگاری کەرکوک بەدواداچوون بۆ نرخی ئەمپێری موەلیدە دەکات

کوردستان
11:23 - 2024-08-26

پارێزگاری کەرکوک ڕێبوار تەها لەگەڵ فەلاح خەلیل قایمقامی کەرکوک بەدواداچوون بۆ میکانیزمەکانی پەسەندکردنی نرخی ئەمپێری موەلیدەی ئەهلی دەکات 
پارێزگاری کەرکوک جەخت دەکاتەوە"پێویستە دادپەروەری لەگەڵ هاووڵاتیانی کەرکوک بکەین و بارودۆخیان ڕەچاو بکرێت و کاربکەین بۆ ئەوەی نرخێک دابنرێت، کە لەگەڵ کەرکوک و خەڵک و هاووڵاتییانی بگونجێت و بارودۆخی ژیانیان لەبەرچاو بگرێت.

وتیشی:پێویستە لەگەڵ کەسوکارماندا بین و هەست بە ئازارەکانیان بکەین و بەدواداچون بکەین بۆ نرخی ئەمپێر لە هەموو گەڕەکێکی کەرکوک لەپێناو گەرەنتیکردنی خزمەتی هاووڵاتیان و هەوڵدان بۆ دانانی نرخێکی گونجاو سەرەڕای ئاڵەنگارییەکان و پچڕانی کارەبا، و کێشە هونەریەکانی بەردەم تۆڕی نیشتمانی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP