نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: بڕیاری بە گرێبەستکردنمان قوڕەکەی بۆ مامۆستایان خەستتر کردەوە

کوردستان
11:32 - 2024-08-26


دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری بە گرێبەستبوونی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان، نوێنەری بەشێک لە مامۆستایانی گرێبەست ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە بڕیارەکە ڕادەگەیەنن و پێیانوایە بڕیارێکی هەڵەیە و لە بەرژەوەندی وانەبێژاندا نییە، چونکە ئەوان داوای دامەزراندنیان کردوە بە هەمیشەیی نەک گرێبەست. دەشڵێن، بەم بڕیارەی حکومەت ئەو قوڕەی چەندین ساڵە تێیدا دەتلێینەوە، خەستتر دەبێتەوە.
کارزان فیزیک یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەنسبەت مامۆستایانی وانەبێژ بڕیارێکی هەڵەدراوە، چونکە ئەوە داواکاری ئێمە نەبوو، بەڵکو داواکاری دامەزراندنی هەمیشەییمان کردووە، مامۆستای هەیە 15 ساڵە وانەبێژە، ئایا تا چەند ساڵی دیکە گرێبەست دەبێت؟
وتیشی، خێرە بەرپرسانی هەرێم بە درێژایی پێنج ساڵی کابینەی نۆ ئەم بڕیارەیان جێبەجێ نەکرد لە کۆتایی ئەم کابینەیەدا لە سەر وەختی هەڵبژاردن ئەم بڕیارە دەدەن کە خەریکە خوێندن دەستپێدەکاتەوە، لە کاتێکدا پێشتر چەند جارێک داوامان کردوە سەرۆکی حکومەت ببینین رازی نەبووە تەنانەت لەگەڵماندا دابنیشیت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP