ئەمشەو لە خولی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی یانەی ئۆساسۆنا.. لەم یارییەدا بەرشەلۆنە پشت بە تواناكانی میسی دەبەستێت بۆ ئەوەی سەركەوتن تۆمار بكات.. چونكە تائێستا میسی 21 یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا ئەنجام داوە و 25 گۆڵی تۆماركردووە و 7 گۆڵیشی بۆ هاورێكانی دروستكردووە. هەروەها میسی دوو هاتریك و سوپەر هاتریكێكی لە ئۆساسۆنا تۆماركردووە و لە 17 یاریشدا سەركەوتنی بەرامبەر ئۆساسۆنا بۆ تیپەكەی بەدەستهێناوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP