هەڵبژاردەى عیراق لە رۆژئاوای ئاسیا دوورخرایەوەو یەکێتی عیراقیش چالاکیەکانى هەڵپەسارد

وەرزش
16:02 - 2024-09-08

هەلبژاردەی عێراق لە جامی رۆژ ئاوای ئاسیا سزایەکی قورس درا و لە پاڵەوانێتیەکە دوورخرایەوە, ئەمەش دوای ئەوەی لە یاریی پێشودا بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە هەڵبژاردەی ئوردەن هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو بەڵام دواتر بە بڕیاری یەکێتى تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا, هەڵبژاردەی عێراق لە جامەکە دوور خرایەوەو یارییەکەشی لە بەرامبەر ئوردەن بە ٣ گۆڵی بێ وەڵام و بە شکست بۆ هەژمارکرا ،  لە  جێگای ئەویش هەڵبژاردەی یەمەن بە باشترینی دوەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی دهاتوو, ئەمەش دوای ئەوەی لە پشکنینەکانی تازە پێگەیشتوانی عێراقدا هاتوە یاریزانێکی هەلبژاردەکە بەناوی( ئەحمەد عەلی عەبدوڵا) بەهۆی نەبوونی شایستەیی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیەکە هۆکاربووە بۆ دورخستنەوەی هەلبژاردەکەلە جامەکەدا, لەم بارەیەشەوە یەکێتى تۆپی پێیی عێراق رایگەیاند, ئێمە بەهەمو شێوەیەک دژی ئەم بریارەین و تانەی لێ دەدین چونکە لە هەڵبژاردەکەمان هیچ یاریزانێک بەشێوەی نایاسایی بوونی نیە و ئامادەین, تاوەکو دووبارە پشکنین بۆ یاریزانەکانمان بکرێت لە پێناو سەلامەتی و پاک و خاوێنی پاڵەوانێتیەکە، تاکو یەکلاە کردنەوەى کێشەکە یەکێتى تۆپى پێى عێراق سەرجەم کارەکانى لە پاڵەوانێتیەکانى رۆژئاوای ئاسیا هەڵپەسارد

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP