پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی یانەی بەرشەلۆنە دەستی پێکرد

وەرزش
13:46 - 2021-03-07

کاتژمێری ٨ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە کاتی گرینیچ،، پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی یانەی بەرشەلۆنە دەستی پێکرد.. ھەریەک لە تۆنی فریشا و ڤیکتۆر فۆنت و خوان لاپۆرتا کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی یانەکەن و رکابەری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی ٤٢یەمین کورسی سەرۆکایەتی یانەکە لە مێژوودا.. پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە بەبەشداری  ١١٠ ھەزار و ٢٩٠ ئەندام بەرێوە دەچێت . پرۆسەی دەنگدانیش تا کاتژمێر ٩ی شەو بەردەوام دەبیت و واچاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو ناوی سەرۆکی نوێی یانەی بەرشەلۆنە رابگەیەندرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP