سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقییە لهكارهكهی دوردخستهوهو ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "بەهۆی کەمتەرخەمییەوە ژمارەیەک ئیمزای پەرلەمانتارانیان بۆ دورخستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە داوەتە سەرۆک وەزیرانی عیراق و بڕیاری دورخستنەوەی درا".
نوسینگەی رۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژهی بۆئهوهكردووه: "سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە بە لەکارلابردنی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقییە، بەهۆی تێکچونی گەشتەکانی هێلی ئاسمانی عیراقییە لەچەند رۆژی رابردوودا و بڕیارەکە ئاڕاستەی وەزیری گواستنەوەو پەیوەندییەکان کراوە بۆ جێبەجێکردن".
هاوکات لەو بارەیەوە کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشکی یەکێتی رایگەیاند: "دوای کۆکردنەوەی 94 ئیمزای پەرلەمانتاران، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقیەی لە کار دورخستەوە، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانی خۆی و کەمتەرخەمبوونی".
"ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت:"هۆکاری سەرەکی داواکاریمان بۆ دورخستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە، دواکەوتنی گەشتەکان و درەنگ پێدانەوەی جانتا و کەلووپەلی گەشتیاران بوو، کەپێشتر ئاگادار کرابونەوە، بەڵام ئاگادارکردنەوەکەی پشتگوێ خستبوو"
بەپێی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەبێت کۆمپانیاکانی گواستنەوە باشترین ئاستی خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن و لەهیچ بوارێکدا کەمتەرخەم نەبن، دڵنیابن لەوەی کە کەمتەرخەمییەکانیان ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ناوبانگی دەزگاکانی تری دەوڵەت هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP