لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری وەزیری دارایی عیراق دەکات

عێراق
10:57 - 2024-09-18

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 60 دۆلاریش داببەزێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئەمساڵ بە ته‌واوی دابینكراوه‌ و هیچ کێشەیەکی نییه‌. دەشڵێت، میوانداری وەزیری دارایی عیراق دەکەن.

عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، زیاده‌ڕه‌وی له‌ پرسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌یه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی بودجه‌ به‌ نرخی 70 دۆلار بۆ یەک بەرمیل ئاماده‌ كراوه‌ و داهاتی نه‌وت به‌پشتبه‌ستن به‌و نرخه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 120 ترلیۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆران رێژه‌یه‌كی كه‌می بودجه‌ پێكده‌هێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ببێته‌ 60 دۆلاریش، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه‌ نابێت، ناشمانه‌وێت لە قۆناغی مامه‌ڵه‌كردن ته‌نیا له‌گه‌ڵ نه‌وت بمێنینەوە، به‌ڵكو ده‌بێت داهاتی نا نه‌وتی زیاد بكه‌ین."

ئاشكرایكرد، لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامده‌بێت له‌ میوانداریكردنی وه‌زیره‌كان، هه‌روه‌ها میوانداریی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی ده‌كرێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و بژاردانەی ده‌توانرێت بۆ بودجه‌ و داهاته‌ نا نه‌وتییه‌كان به‌هێز بكرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە