پەرلەمانی عیراق خوێندنەوە بۆ حەوت پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات

عێراق
11:01 - 2024-09-18

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان و خوێندنەوە بۆ حەوت پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات کە دیارترینییان خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی شاردنەوەی زۆرەملێ.

بە گوێرەی کارنامەی ئەنجوومەن، دانیشتنەکە سەعات یەکی داونیوەڕۆ دەبێت و تێیدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای سەندیکای پرۆگرامسازانی عێراق دەدرێت و دواتر خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی شاردنەوەی زۆرەملێ و پێشنیازەیاساکانی یانە وەرزشییەکان و پاراستن و باشکردنی ژینگە دەکات.

هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای دەستە نیشتمانییەکان بۆ چاودێریی ئەتۆمی و تیشکدانەوە و کیمیایی و بایەلۆجی دەکرێت.

لە بڕگەی کۆتاییشدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای خاوەندارێتی بیرۆکە دەکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP