نەتەنیاهۆ هەڕەشەی دەرکردن لە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی دەکات

جیهان
13:49 - 2024-09-16

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە کە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە بەهۆی ئەنجامنەدانی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر لوبنان، هەڕەشەی لابردنی وەزیری بەرگریی دەکات.
رۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) بڵاویکردوەتەوە؛ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە هەڕەشەی دەرکردنی لە یواف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرئیل کردووە، چونکە ئامادەنـییەو ڕەتیدەکاتەوە هێرشی بەرفراوان بۆ سەر لوبنان بکات.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، گالانت ڕازی نییە بەو هێرشەو کاتەکەی بەگونجاو نازانێت و دەیەوێت هەلێک دروستـببێت بۆ چارەسەری دیپلۆماسی و ڕێککەوتن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەغەززە.
لای خۆیەوە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە کە روبەڕوبوونەوەیەکی توند لەنێوان نەتەنیاهۆ و گالانت دروستبووە بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوانیانەوەو ناکۆکیەکانیشیان بەردەوام لە زیادبووندایە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP