مەسعود پزیشکیان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکا دەکات

جیهان
17:13 - 2024-09-17

بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو 22ـی ئەم مانگە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی نیویۆرکی ئەمریکا بکات.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا وتاری ئێران پێشکەش دەکات و لەگەڵ ئێرانییە نیشتەجێبووەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و نوێنەرانی وڵاتانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا .

لە دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمە دووەم سەردانی پزیشکیان دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات، ئەویش دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای وڵاتەکەی لە سەردانێکی سێ رۆژەدا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP