حیزبوڵای لوبنان بەڵێنی بەردەوامیی هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل دەدات

جیهان
10:27 - 2024-09-18

دوای روداوی تەقینەوەی ئامێری پەیوەندی بێتەل کە بە “پەیجەر” ناسراوە، حیزبوڵای لوبنان بەڵێن دەدات لە هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل بەردەوام بێت و جەخت دەکاتەوە ئەم هێرشانەی لەمەودوایان بۆ ئیسرائیل سەخت دەبێت.

حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە؛ وەک رۆژانی رابردوو ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ پشتیوانی غەززە بەردەوام دەبێت، جەختیشی کردوەتەوە ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە داهاتودا دەکرێن جیاواز و سەخت دەبن بۆ ئیسرائیل.

لەبارەی روداوەکانی دوێنێوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لوبنانی بە رۆیتەرزی وتوە: مۆساد بڕێکی کەم تەقینەوەی لەنێو پێنج هەزار ئامێری پەیوەندیکردنی بێتەل "پەیجەر"ـی تایوانی چاندوە کە حیزبوڵا چەند مانگێک پێش ئێستا داوای کردبوو و بەهۆیەوە 11کەس گیانیان لەدەستدا و 4 هەزار کەسی دیکەش  بریندار بوون، کە نزیکەی 400یان دۆخیان ناجێگیرە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP