کۆریای باکور بەردەوامە لە هەڵدانی خۆڵ و خاشاک بۆ ناو خاکی کۆریای باشور

جیهان
13:16 - 2024-09-19

کۆریای باکوور نزیکەی 160 باڵۆن کە خۆڵ و خاشاکیان تێدا بووە بەرەو کۆریای باشوور هەڵیداوە.
سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزەکانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: نزیکەی 30 باڵۆنیان دۆزیوەتەوە کە لە بەشەکانی باکووری پارێزگای گیۆنگی و سیئۆلی پایتەخت نیشتوونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەڵدانی باڵۆنەکان لە پاشنیوەڕۆی چوارشەممە تاوەکو شەو بەردەوام بووە.
بەپێی رۆژنامەکانی کۆریای باشوور ئەو باڵۆنانەی هەڵدراون زۆربەیان پارچە کاغەز و شووشەی پلاستیکییان تێدابووە و هیچ کەرەستەیەکی مەترسیداریان تێدا نەدۆزراوەتەوە.
پێشتر حکومەتی کۆریای باکوور لە مانگی ئایارەوە هەزاران باڵۆنی پڕ لە خۆڵ و خاشاکی بەرەو کۆریای باشوور هەڵدابوو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو پڕوپاگەندەی دژ بە وڵاتەکەی کە لەلایەن چالاکوانانی کۆریای باشوورەوە دژیان دەکرا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP