پۆلێنى هەڵبژاردەکان ... ئەرژەنتین لە پێشەنگى هەڵبژاردەکان مایەوە

وەرزش
16:18 - 2024-09-19


یەکێتى تۆپى پێى جیهان ( فیفا) پۆلێنى مانگانەى هەڵبژرادەکانى جیهانى بڵاوکردەوە ، 10 هەڵبژاردەکەى پێشەنگ پارێزگاریان لە پێگەکانیان کرد .
بەپێى پۆڵێنەکەى فیفا ، هەڵبژاردەى ئەرژەنتینى پاڵەوانى جیهان لەپلەى یەکەمى ریزبەندییەکە مایەوە ، پلە دوەمیش پشکى فەرەنسا بوو، ئیسپانیاى پاڵەوانى یۆرۆش لە پلەى سێیەمدایە ، ئینگلتەرا لە ریزبەندییەکە خانەى چوارەمى گرتوە ، هەڵبژاردەى بەرازیل لە پلەى پێنجەمدایە ، شەشەم تاکو دەیەم بۆ بەلجیکا و هۆڵەنداو پورتوگال و کۆلۆمبیا و ئیتاڵیا بوو .
هەڵبژاردەى مەغریب  بەردەوامە لە پێشەنگى ووڵاتانى عەرەب و ئەفریقا و لە پلەى چواردەمى جیهاندایە ، هەڵبژاردەى عێراقیش لەم مانگەدا لە پێگەى 55 مینى جیهاندایە .
فیفا لە ماڵپەڕی رەسمى خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پۆلێنکردنەکە لەسەر بنەمای ئەنجامی ١٨٤ یاری نێودەوڵەتی بووە بۆ هەڵبژاردەکان لە ماوەی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا.
*********

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP