لە ئەمڕۆوە گەڕانەوەی عومرەکاران لە سعودیەوە بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات

جیهان
12:58 - 2024-09-20

لە ئەمڕۆوە گەڕانەوەی عومرەکارە گیرخواردووەکان لە سعودیەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

رەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: ژوورێکی ئۆپراسیۆنی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عومرەکاران دروستکراوە و کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانی عێراق دەستی بە گەڕاندنەوەی عومرەکاران لە سعودیەوە بۆ عێراق کردووە.

راشیگەیاند: چەند جۆرێکی فرۆکەی پێشکەوتوو دابینکراوە و رۆژانە بە چوار گەشت عومرەکاران دەگەڕێندرێنەوە و تاوەکو 24ـی ئەیلول پرۆسەکە کۆتایی دێت.

زیاتر لە هەفتەیەکە نزیکەی 2000 عومرەکاری عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهۆی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقەوە گەڕانەوەیان دواکەوتووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP