هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و ئاڵۆزیی ئه‌منی و سه‌ربازیی له‌ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت شه‌ڕی (حزب الله) و ئیس***رائیل، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ربازیی پێشكه‌ووتووی زیاتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بڕیاری دا كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگریی (USS Truman )ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاندووه:"رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ی‌و ئێس ئێس ترومان، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌ڕێده‌كه‌وێت".
پنتاگۆن ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه: "له ئێستادا ناوچه‌كه كۆمه‌ڵێك فڕۆكه هه‌ڵگریی ئه‌مریكی دیكه‌ی لێیه، له‌نێویاندا كه‌شتیی فڕۆكه هه‌ڵگری( USS Roosevelt )
ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیهه‌ڵگریی (USS Truman) له‌كاتێكدایه ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆسه‌ر (حزب الله) چڕكردووه‌ته‌وه‌و له‌دوا هێرشیدا بۆسه‌ر ئه‌و حزبه، ئیبراهیم عه‌قیل، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی (ره‌زوان)ی كوژرا، به وته‌ی سوپای ئیسرائیلش نزیكه‌ی 10 فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌ی باڵای (حزب الله) له‌گه‌ڵ ئیبراهیم عه‌قیل كوژراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP