ئمپاپێ سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە

وەرزش
15:59 - 2024-09-25


دوای ئەوەى کیلیان ئیمپاپێ لە یارى نێوان ریاڵ مەدرید و دیپۆرتیفۆ ئەلافێس  لەدەقیقەى 80 دووچارى ئازار هات لە رانیدا ، بەو هۆیەوە تیمى پزیشکى رێنمایی ئەستێرە فەرەنسییەکەیان کرد کە یاریگا بەجێبهێلێت و پشوو وەربگرێت ، ئەمرۆ پشکنینى پزیشکى بۆ ئاسکە رەشەکە کرا دەرکەوت ئازار لە رانی چەپیدا هەیە ، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئمپاپێ بۆ ماوەى سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت بەشدارى لە سێ یارى داهاتووى یانەکە لە لالیگا و یارییەکى مەدرید بکات لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP