پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید: هیوامان سەركەوتنی گەورەیە بۆ یەكێتی

جیهان
10:50 - 2024-09-26

ماگدەڵینا ئەندە رسۆن، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید، لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووە و وێنەیەكی دەست کەناڵی کەرکوک  كەوتووە، هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی دەخوازێت و داوای هەڵبژاردنێكی ئازادانە دەكات.
ماگدەڵینا ئەندەرسۆن لە پەیامەكەیدا كە ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردووە، دەڵێت: "دەمەوێت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هیوای سەركەوتنی خۆمانتان ئاڕاستە بكەم. ئێمە لەم ساتەوەختە گرنگەدا، هاودەم و پشتیوانتانین بۆ هەرێمی كوردستانی عیراق و ناوچەكە بە گشتی."
وتیشی: "پەیوەندی نێوان حیزبەكانمان مێژوویەكی چەند ساڵەی هەیە و ڕەگ و ریشەی لە بەها هاوبەشەكانماندایە. وەك سۆسیال دیموكراتەكان لە سویدو هەرێمی كوردستانی عیراق باوەڕمان بەدیموكراسی و یەكسانی و دادپەروەری و ئازادی و ئاشتی هەیە. ئەمانە بەهاگەلێكن كە پێویستە بەردەوام بین لەپشتگیریكردن و بەهێزكردنیان."

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە: "ئەوان داوای هەڵبژاردنێكی ئازادو دادپەروەرانە دەكەن." و "متمانەمان بەوە هەیە كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی عیراق پرەنسیبە دیموكراسییەكان پتەوتر دەكەن و ئیلهام بە ناوچەكانی دیكەو جیهان دەبەخشن."
لە كۆتایی پەیامەكەشیدا هیوای سەركەوتنی بۆ یەكێتی خواست و وتی: "هیوای سەركەوتنی گەورە بۆ پارتە دەستە خوشكەكەمان دەخوازین لە هەڵبژاردنەكانداو بەهیوای پتەوكردنی پەیوەندییەكانمانین لە داهاتوودا."


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە