ئەنتوان گریزمان بە یەکجارى وازهێنانى لە یارى نێودەوڵەتى راگەیاند

وەرزش
14:20 - 2024-09-30

ئەنتوان گریزمانى فەرەنسى و هێرشبەرى یانەى ئەتلەتیکۆمەدریدى ئیسپانى بەشێوەیەکى یەکجارى وازهێنانى لە یارى نێودەوڵەتى راگەیاند .
ئەنتوان گریزمان لە پێگەى تایبەت بەخۆى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکى کتوپڕ وازهێنانى لە یارى نێودەوڵەتى راگەیاند .
گرێزمان لەگەڵ هەڵبژاردەى فەەرنسا لە 137 یاریدا بەشدارى کردوە و 44 گۆڵى بۆ ووڵاتەکەى تۆمارکردوە، جگە لەوەى 38 ئاسیستى کردوە ، یاریزانە فەرەنسییەکە لە کاروانى یاریکردندیا جامى جیهانى 2018 و نەیشینسلیگى 2021 ى بەدەستهێناوە .
لەفەەرنسا جگە لە ئۆلیفییە جیرۆ و تێرى هێنرى و کیلیان ئمپاپێ هیچ یاریزانێک گۆڵى  لە گریمان زیاتر تۆمارنەکردوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP