په‌رله‌مانتارێك ورده‌كاریی نهێنی ئه‌ژماری من ئاشكرا ده‌كات

کوردستان
19:14 - 2024-10-05


سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ورده‌كاریی نهێنی ئه‌ژماری من ئاشكرا ده‌كات كه‌:" به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێم تائێستا پرۆسه‌ی (توطین) جێبه‌جێ‌ ناكات، وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت.


 سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ سۆشیال میدیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" "لەسەر هەژماری من و (توطین) بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات گرێبەستی هەژماری من لای ئەوان نیە، خزمەتگواری لەهەژماری من لەسەر سەرمایەی بانکەکان خۆیانە نەک حکومەت، (توطین)یش لەوەزارەتی داراییەوە بۆ بانکی حکومیە پاشان بانکی ئەهلی نەک پارە بدرێت بەوەزارەتی دارایی هەرێم". 


ده‌شلێت:" بەردەوامه‌ لەسەر بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە (توطین) بۆ ئەو مەبەستە بەنوسراوی ژمارە (812/د لە 22/7/2024) داوای لەبانکی ناوەندی عێراق کردووه‌ ئەو گرێبەستەیان بۆ بنێرێت کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و بانکە ئەهلیەکانی "هەژماری من" هەیە تایبەت بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (9/5/114555لە 24/9/2024) "دەڵێت ئەو گرێبەستە لای ئێمە نیە".

شۆران عومه‌ر باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ :"داوایکردووه‌ ئەو خزمەتگوزاریانە چین کە لەبانکە ئەهلیەکانی هەژماری من، فەرمانبەران دەتوانن لێی سودمەند بن، بانکی ناوەندی دەڵێت، ئەو خزمەتگوزاریانە پێویستە لەسەر سەرمایەی خودی بانکە ئەهلیەکە بدرێت بەفەرمانبەران". 

 
روونشیكردووه‌ته‌وه‌:"تایبەت بە (توطین) بانکی ناوەندی دەڵێت، (توطین) لە وه‌زارەتی دارایی بۆ بانکی حکومی لەوێشەوە بۆ بانکی ئەهلییە، بەم جۆرە چیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەوه‌ەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەرێم ته‌وتین ناكات".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP