بەلجیکا بە دونیایەک کێشەوە دەیەوێت ئییاڵیا رابگرێت!

وەرزش
15:21 - 2024-10-10

بەلجیکا بە دونیایەک کێشەوە دەیەوێت ئییاڵیا رابگرێت!
ئاکۆ بیبانى
جارێکى دییکە یارییەکانى خولى نەتەوەکانى ئەوروپا دەسپێدەکاتەوەو چەند یارییەک بەهێز لە جەولەى سێیەم ئەنجام دەدرێن ، لە گرنگترین یاریدا کە هاوکات یارى لوتکەى ئەم جەولەیە دەبێت هەردوو هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و بەلجیکا  کە لەگروپى دووەم یارى دەکەن لە جۆزێپى میاتزا بەرەنگارى یەکتردەبنەوە ، ئیتاڵییەکان لە دوو یارى رابردوودا زۆر بەبەهێزى دەرکەوتوون و شەش خاڵیان کۆکردۆتەوە ، هەوڵدەدەن بەسود وەرگرتن لە یاریگا و هاندەران سێیەم بردنەوەى لەسەر یەک تۆماربکەن ، هەرچەند بەرامبەرەکەیان بە ئاسانى خۆى بەدەستەوە نادات کە هەڵبژاردەى بەلجیکایە ، ئەمەش لە کاتێکدایە هەڵبژاردەی بەلجیکا بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانى کیڤن دی برۆین و ئامادۆ ئۆنانا و ئەلێکسیس سالمایکەرز بێبەش دەبێت، ڕۆمێلۆ لۆکاکۆی هێرشبەری ناپۆلی ئیتاڵش داوای کردووە لە کاتی پشووی نێودەوڵەتیی ئێستادا لە لیستەکە دووربخرێتەوە بۆ ئەوەی کار باشترکردنی لەسەر  باشترکردنى تواناى جەستەیی بکات .
دوای دەرچوونی لە قۆناغی ١٦ لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپا (یۆرۆ ٢٠٢٤)، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی لوسیانۆ سپالێتی سەرەتایەکی نایابی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەستپێکرد دوای ئەوەی دوو سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکى بەرامبەر  بە هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئەنجامی ٣-١ و ئیسرائیل بە  2-1بەدەستهێنا بوو،
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەرکەوتنە بەسەر هەڵبژاردەی بەلجیکا بۆ ئەوەی هەنگاوێک لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە نزیک بێتەوە.
سپالێتی بڕیاریداوە چوار یاریزانی نوێ بخاتە ڕیزبەندی هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە، ئەوانیش میشێل دی گریگۆریۆی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس و ماتیۆ گابیا بەرگریکاری میلان و نیکۆلۆ بێسێلی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕۆما جگە لە دانیێل ماڵدینی کوڕی پاولۆ ماڵدینی ئەفسانەی ئیتاڵی .
هەڵبژاردەی بەلجیکا لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٧٢ەوە نەیتوانیوە لە هیچ یارییەکی رەسمیدا لە ئیتاڵیا بباتەوە، بەو پێیەی لە پێنج یاریدا بەرەنگارى یەکتربونەتەوە لە یارییەکدا یەکسانبوون، هەڵبژاردەی بەلجیکاش لە چوار یاریدا شکستى هێناوە، دواهەمینیان لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بوو لە ساڵى ٢٠٢١.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە