ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بافڵ له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌بێت

کوردستان
11:34 - 2024-10-12


ئه‌مڕۆ شەممە ١٢-١٠-٢٠٢٤ پێنجەمین کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەڤەری راپەڕین دەبێت.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی ١٢٩ی یەکێتی رایگەیاند: "ڕۆژی شەممە (١٢-١٠-٢٠٢٤) سەعات ٣ی پاشینیوەڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێنجەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٤) لە دەڤەری ڕاپەڕین ئەنجامدەدات".

کاروان گەزنەیی  راشیگه‌یاند:"لەو کەرنەڤاڵەدا، (سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی)، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە هاووڵاتییانی بیتوێن و پشدەر و یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە