ئەو تیرۆریستانەی دزەیان کردبووە ناوچەیەکی ناحیەی شوان لەنێوبران

کوردستان
13:48 - 2024-10-18

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: بە پشتنبەستن بە زانیاریی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، گورزێکی ئاسمانی سەرکەوتوویان ئاراستەی مۆڵگەیەکی داعش لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک کردووە، کە چوار چەکداری تێدابووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، هێزی ئاسمانی بە فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 ، شەوی ڕابردوو سەعات 12 لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، گورزێکی ئاسمانیی سەرکەوتوویان ئاراستەی مۆڵگەیەک کردووە، کە چوار چەکداری داعشی تێدابووە.

دووپاتیشیکردووەتەوە: کاری ئەمنی هاوبەش و یەکخستنی هەوڵە ئەمنییەکان، کاریگەریی باشی هەبووە لەسەر لەناوبردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بن.

بەپێی زانیارییەکان، گورزە ئاسمانییەکە ئاراستەی مۆڵگەیەکی داعش لە نێوان گوندی تەپەکوڕە و چیای خاڵخاڵانی سەر بە ناحیەی شوان کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەک چەکداری داعش لە گوندی تەپەکوڕە بینراون و هێزێکی کۆماندۆش کێوماڵی سنوورەکەیان کردووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە