کۆشکی سپی: جۆ بایدن لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی ناتۆ کۆدەبێتەوە

جیهان
14:26 - 2024-10-17


کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی سەردانەکەی بۆ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی ناتۆ کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێک کە ئەمڕۆ کۆشکی سپیی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ جۆی بایدن سەردانی ئەڵمانیا دەکات و لەگەڵ هەریەک لە ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیاو  کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرچاوەیەک بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، پرسی جەنگی ئۆکرانیاو زیادکردنی هاوکارییەکانی ناتۆ بۆ ئەو وڵاتە ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا زیاتر لە جارێک هەڕەشەی لە ناتۆ کردو رایگەیاند، لە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامدەبێت و لە ئەگەری وەڵامدانەوەی لەلایەن هەر وڵاتێکی ناتۆوە، بەتوندی وڵامدەدەنەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP