وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

جیهان
16:56 - 2024-10-21

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەستی غەززەk سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلنکین وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بڕیاریشە لە سەردانەکەیدا بچێتە ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی.

ئاماژەی بەوەشکرد: سەردانەکەی بلینکین هەوڵێکی نوێیە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەتایبەت لەدوای کوژرانی یەحیا سنوار سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت گەشتەکەی ئەنتۆنی بلینکین تا رۆژی هەینی بەردەوام بێت و لەو ماوەیەدا، تاوتوێی دۆسیەی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP