رۆژى ڕەشى بارسا دووبارە دەبێتەوە!

وەرزش
13:47 - 2024-10-23

رۆژى ڕەشى بارسا دووبارە دەبێتەوە!

ئاکۆ بیبانى
هەر کەباسى رووبەڕووبونەوەى نێوان بارسێلۆنا و بایرن میونشین دەکرێت راستەوخۆ بیرەوەرییمان دەمان باتەوە بۆ یارییە مێژوییەکەى ساڵى 2020 ئەو دەمەى کارەساتى تۆپى پێ ڕوویدا ، ئەو دەمەى هەموو یاساکانى تۆپى پێ پووچەڵ بونەوە ، ئەو دەمەى هاوکێشەکان گۆڕان ، ئەو دەمەى دادپەروەرى هەستى بەشەرم کرد ، ئەنجامە گەورەو شۆکهێنەرەکەى نێوان هەردوو یانەکە پێى وتین لە تۆپى پێدا هەموو ئەنجامەکان کراوەن و قابیلى ڕوودانن ئەگینا چۆن دەکرێت یانەیەکى پڕ ئەستێرەى وەک بارسا کە مێسى سەرکردەو رابەڕو مایسترۆى بێت لە یارییەکدا شکست دەهێنێت و بەبەرچاروىییەوە هەشت گۆڵ لەسەر تیپەکەى تۆماردەکرێت ، بۆسکێتس و پیکێ دیوارى پۆڵاینن کەچى بارسا دەڕوخێت ، سوارێز و گریزمان لەگەڵ مێسین کەچى دەستەوەسانن .
ئەو ئەنجامە گەورەیە و هەشت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ ، لە بیرەوەرى وەرزشکاران ناچێتەوە ، ئەمە ئاهێکى گەورەیە لەسەر دڵ و دەرونى کەتەلۆنییەکان ، مایەى شانازیییەکى ئیجگار مەزانیشە بۆ بافارییەکان ، ئێستا و جارێکى دیکە بارسا و بایرن میونشین بەرەنگارى یەکتردەبنەوە ، خاوەن بیرۆکە و پلان دارێژەرى هەشت بە دوو گۆڵەکە بەرەى جەنگى گواستۆتەوە ، ئەوکات راهێنەرى بافارییەکان بوو ئێستاش راهێنەرى بارسایە ، هانزى فلیک و لیفاندۆفیسکى خاڵى هاوبەشى ئەو شەوە مێژوویەن ، فیلیک راهێنەرى بایرن و لیفاش هێرشبەرو خاوەن گۆڵى یەکەمى یانەکەى بوو ، ئێستا پێچەوانەیە فیلیک راهێنەرى بارسایە و لیفاندۆفیسکیش هێرشبەرى قەڵاى کەتەلۆنییەکانە .
لەوەتەى راهێنەرە ئەڵمانیەکە هاتۆتە ئیسپانیا دۆخى بارسێلۆنا باشتر و جێگیرتربووە ، لە 10 یارى لالیگا 9 بردنەوەو 27 خاڵى هەیە ، لە چامپیۆنزلیگیش خاوەن شکستێک و بردنەوەیەکە ، مێژووى بەرەنگاربونەوەى نێوان هەردوو یانە لەبەرژوەندى یانە ئەڵمانیەکەیە بەجۆرێک لە 14 یارى رابردوى نێوانیان لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ، یانەى بایرن لە 10 یاریدا هێز و هەیمەنەى خۆى سەپاندووەو بردنەوەى دەستەبەرکردوە ، ئەمە جگە لەوەى لە دوو یاریدا بارسا بردنەوەى تۆمارکردوەو دوو یارى نێوانیان بەیەکسانبوون کۆتای هاتوە .
لە کۆى یارییەکان یانە ئەڵمانیەکە 33 جار گەیشتۆتە سەر تۆڕى گۆڵى بارسا ، لەبەرامبەریشدا یانەکەى کەتەلۆنیا 13 گۆڵى تۆمارکردوە .
تۆماس مۆلەر بە گۆڵکاری مێژوویی لە یارییەکانی هەردوو یانە دادەنرێت و 8 گۆڵی تۆمارکردووە.

شایەنی باسە بارسێلۆنا لە دوایین شەش یاری بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ تووشی دۆڕان بووە، دواهەمینیان لە وەرزی 2022-2023 بوو لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، یارییەکەش بە گۆڵێکی خاوێن کۆتایی هات.ەشى بارسا دووبارە دەبێتەوە!
ئاکۆ بیبانى
هەر کەباسى رووبەڕووبونەوەى نێوان بارسێلۆنا و بایرن میونشین دەکرێت راستەوخۆ بیرەوەرییمان دەمان باتەوە بۆ یارییە مێژوییەکەى ساڵى 2020 ئەو دەمەى کارەساتى تۆپى پێ ڕوویدا ، ئەو دەمەى هەموو یاساکانى تۆپى پێ پووچەڵ بونەوە ، ئەو دەمەى هاوکێشەکان گۆڕان ، ئەو دەمەى دادپەروەرى هەستى بەشەرم کرد ، ئەنجامە گەورەو شۆکهێنەرەکەى نێوان هەردوو یانەکە پێى وتین لە تۆپى پێدا هەموو ئەنجامەکان کراوەن و قابیلى ڕوودانن ئەگینا چۆن دەکرێت یانەیەکى پڕ ئەستێرەى وەک بارسا کە مێسى سەرکردەو رابەڕو مایسترۆى بێت لە یارییەکدا شکست دەهێنێت و بەبەرچاروىییەوە هەشت گۆڵ لەسەر تیپەکەى تۆماردەکرێت ، بۆسکێتس و پیکێ دیوارى پۆڵاینن کەچى بارسا دەڕوخێت ، سوارێز و گریزمان لەگەڵ مێسین کەچى دەستەوەسانن .
ئەو ئەنجامە گەورەیە و هەشت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ ، لە بیرەوەرى وەرزشکاران ناچێتەوە ، ئەمە ئاهێکى گەورەیە لەسەر دڵ و دەرونى کەتەلۆنییەکان ، مایەى شانازیییەکى ئیجگار مەزانیشە بۆ بافارییەکان ، ئێستا و جارێکى دیکە بارسا و بایرن میونشین بەرەنگارى یەکتردەبنەوە ، خاوەن بیرۆکە و پلان دارێژەرى هەشت بە دوو گۆڵەکە بەرەى جەنگى گواستۆتەوە ، ئەوکات راهێنەرى بافارییەکان بوو ئێستاش راهێنەرى بارسایە ، هانزى فلیک و لیفاندۆفیسکى خاڵى هاوبەشى ئەو شەوە مێژوویەن ، فیلیک راهێنەرى بایرن و لیفاش هێرشبەرو خاوەن گۆڵى یەکەمى یانەکەى بوو ، ئێستا پێچەوانەیە فیلیک راهێنەرى بارسایە و لیفاندۆفیسکیش هێرشبەرى قەڵاى کەتەلۆنییەکانە .
لەوەتەى راهێنەرە ئەڵمانیەکە هاتۆتە ئیسپانیا دۆخى بارسێلۆنا باشتر و جێگیرتربووە ، لە 10 یارى لالیگا 9 بردنەوەو 27 خاڵى هەیە ، لە چامپیۆنزلیگیش خاوەن شکستێک و بردنەوەیەکە ، مێژووى بەرەنگاربونەوەى نێوان هەردوو یانە لەبەرژوەندى یانە ئەڵمانیەکەیە بەجۆرێک لە 14 یارى رابردوى نێوانیان لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ، یانەى بایرن لە 10 یاریدا هێز و هەیمەنەى خۆى سەپاندووەو بردنەوەى دەستەبەرکردوە ، ئەمە جگە لەوەى لە دوو یاریدا بارسا بردنەوەى تۆمارکردوەو دوو یارى نێوانیان بەیەکسانبوون کۆتای هاتوە .
لە کۆى یارییەکان یانە ئەڵمانیەکە 33 جار گەیشتۆتە سەر تۆڕى گۆڵى بارسا ، لەبەرامبەریشدا یانەکەى کەتەلۆنیا 13 گۆڵى تۆمارکردوە .
تۆماس مۆلەر بە گۆڵکاری مێژوویی لە یارییەکانی هەردوو یانە دادەنرێت و 8 گۆڵی تۆمارکردووە.

شایەنی باسە بارسێلۆنا لە دوایین شەش یاری بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ تووشی دۆڕان بووە، دواهەمینیان لە وەرزی 2022-2023 بوو لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، یارییەکەش بە گۆڵێکی خاوێن کۆتایی هات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP