وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاسییبوونەوەی گەشتەئاسمانییەكانی لەسەعات 9:00 ی ئەمڕوە 26/10 راگەیاند، كە بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێم و عیراق راگیران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگهیاندووه:" "وەزارەتەكەیان بڕیاردا بەكردنەوەی ئاسمانی عیراق بە رووی فڕۆكەداو سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان دەستپێدەكەنەوە".
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، كە هۆكاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لەسەرجەم فڕۆكەخانەكان لەپێناو سەلامەتی گەشتیارو هاووڵاتیاندا بووە، كە سەلامەت بن لەو گرژییەی ئەمنییانەی لە ناوچەكەدا روویاندا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP