وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتەکەی مافی خۆیەتی وەڵامی گونجاو بداتەوە بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل کە بە "دەستدرێژی" وەسفی کردوە بۆ سهر وڵاتهكهی.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران له لێدوانێكدا باسی لهوهكردوه: ئێمە مافی خۆمانە بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی ههر دەستدرێژییەک بدەینەوە کە هاوشێوەی جینۆسایدی غەززە و خوێنڕشتنی لوبنانە.
ئاماژەی بەوەشکردوه: چوار پاڵەوانی سوپاکەمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم دەستدرێژییە بێباکانەی ئسرائیل گیانیان بەختکرد، دەبێت جیهان یەکگرتو بێت لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هەڕەشە هاوبەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: وڵاتهكهی خوازیاری بهڕێوهچونی دانیشتنێكی بهپهلهی ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتوەكانه بۆ تاوتوێكردنی ئهو پێشێلكاریه جددیه و لێپرسینهوه له رژێمی تاوانكار.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران بۆردومان کرد، هاوکات ئێران سەرکەوتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆی لە بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی بە ئامانجگرتنی چەند شوێنێک ڕاگەیاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP