شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ستایشی رۆڵی لیژنەی ئارامیی سلێمانی و هێزە ئەمنییەکان دەکات

کوردستان
15:29 - 2024-10-31

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تەشرینی یەکەم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی پارێزگاری سلێمانی کرد.
لەدیدارێکدا کە زیادی شەهید جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی ئامادەیبوو، لێپرسراوی ئەنجومەن، دەستخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی کرد کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی باڵای ئارامیی  شارەکەیە، لەپای ئەوەی لە میانەی بەڕێوەچونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و رۆژی پرۆسەی هەڵبژاردندا، خۆی و لیژنەکەی رۆڵیان هەبووە لە فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامیی و رێگریکردن لە هەر کارو رەفتارێک کە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بێت.
هاوکات  شێخ جەعفەر، ستایشی رۆڵی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کرد کە ماندوونەناسانە ئەرکی خۆیان لە پاراستنی کەشی بانگەشەو پرۆسە هەڵبژاردندا جێبەجێکردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP