مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان عێراق و ئوردن لە سەرجەم
پاڵەوانێتییەکان
ئاکۆ بیبانى
رووبەروونەوەو بەیەک گەشتنى هەردوو هەڵبژاردەى عیراق و
ئووردن لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیە جیاجیاکان هەمیشە تاو چێژى خۆى هەبووە ، پڕ
بووە لە ڕکابەرى و ململانێ ، رکابەرى یاریزانانى هەردوو هەڵبژاردە چێژێکى زۆر
دەبەخشێت بەهاندەران و شەیدایانى تۆپى پێ ، بەیەک گەیشتنى هەردوو هەڵبژاردە لە
جامى ئاسیاى 2022 ئەو یارییە پڕ لە چێژە ، ئەو یارییە بەهێزە و کرانە دەرەوەى
ئەیمەن حوسێن لەکاتى ئاهەنگ گێران و یەکسانکردنەوەى ئەنجامى یارییەکە و تۆمارکردنى
گۆڵی سێیەم و بردنەوەش لە چەند دەقیقەیەکدا هەرگێز لە بیرو هزرى عێراقییەکان
ناچێتەوە ، بۆ ئوردنیش یەکێکە لە یادگارییە جوان و شیرینەکان .
مێژووى بەرەنگاربونەوەى هەردوو هەڵبژاردە لە خول و
پاڵەوانێتیە جیاجیاکان بە جۆرێکە کە گەواهى سەرکەوتن بۆ شێرەکانى رافیدەین دەدەن و
دڵخۆشکەرن! ئامار و داتاکانى پێمان دەلێێن
عێراق زۆربەى جار باشتربووەو مێزەکەى بەسەر هاوتا ئوردنیەکەى قڵپ کردۆتەوە .
رکابەری ئێستا قورس تر و جیاواز ترە ، چونکە بۆنەکە شەڕکردنە لە پێناو گەیشتن بە
مۆندیال ، هەردوو هەڵبژاردە لەیەک گروپن ، هەردوو هەڵبژاردە خاوەنى 7 خاڵن و
پلەکانى دووەم و سێیەمیان گرتوە ، مسۆگەرکردنى ئەو سێ خاڵە زۆرێک لە هاوکێشەکان
دەگۆڕێت ، مژدەى گەورە بۆ عیراقییەکان دەهێنێت ، لەلایەک سێ خاڵ دەچێتەسەر هەژمارەکەى
لەلایەکى دیکەش ڕکابەرەکەى دەشکێنێت و دەیهێنێتە پلەى سێییەمەوە .
مێژووى رووبەروونەوەى هەردوو هەڵبژاردە بەجۆرێکە ، کە
تاکو ئێستا لە 51 یاریدا بەرامبەر یەکتر وەستاون ، عێراق لە 27 یاریدا بردنەوەى
تۆماکردوە ، ئوردنیش تەنها لە 11 یاریدا توانیوێتى عێراق بشکێنێت ، 13 یارى
نێوانیان بەیەکسانبوون کۆتای هاتوە .
عێراق توانیوێتى 82 گۆڵ لە تۆڕى ئوردن تۆماربکات ،
ئوردنیش 52 جار تۆڕى گۆڵى عێراقی بەسەرکردۆتەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP