بارسێلۆنا هاناى برد بۆ دراوسێکانى کامپ نۆ

وەرزش
13:36 - 2024-11-23

بارسێلۆنا هاناى برد بۆ دراوسێکانى کامپ نۆ

ئیدارەى یانەى بارسێلۆناى کەتەلۆنى هەنگاوەکانى تەواوکردنى یاریگاى کامپ نۆ خێراتردەکات و هەنگاو بە هەنگاو نزید دەبێتەوە لەوەى لە ئایندەیەکى نزیک یاریگاکە تەواوبکرێت و یانەکەش یارییەکانى لە کامپ نۆى ترسێنەر ئەنجام بدات .

دوای کۆبوونەوەیەکی درێژخایەن کە  درەنگانی دوێنێ ئەنجامدرا ، یانەی بارسا  و ئەنجومەنی شار و کۆمەڵەکانی گەڕەکەکان بڕیاریاندا ڕۆژانی شەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا ٨:٠٠ی ئێوارە کارکردن لە نۆژەنکردنەوەى یاریگاکە بەردەوام بێت  ،  دانیشتوانی گەڕەکی لێس کۆرتس دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا پابەند بوون بە خشتەی دامەزراوەوە، بڕیاریاندا مۆڵەتەکە بدەن و رازى بن بەوبڕیارە .

یەکێک لە سەرۆکەکانی  کۆمەڵەکانی گەڕەکەکان بە ڕێلێڤۆ دەڵێن. ئامانج  لێی خێراکردنی کارەکانە بۆ ئەوەی بتوانن لەم وەرزەدا بگەڕێنەوە بۆ سپۆتیفای کامپ نو.
جێى ئاماژە بۆکردنەوە ، بەهۆى یاساکانى ووڵاتەوە رۆژانى شەممە کاتى پشووەو رێگا نادرێت کاربکرێت بۆ ئەوەى خەڵکى دەوروبەرى یاریگاکە بێزارنەبن .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP