جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداری لە دیداری یادی 100ساڵەی مستەفا زەڵمی ده‌كت

کوردستان
18:48 - 2024-12-01


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/١٢/١، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی 100 ساڵەی لە دایکبوونی چرای زانست و زانای گەورەی کورد، پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی دا کرد، مەڕاسیمەکە لە هۆڵی شەهید سەعد عبداللە لە لایەن کۆڕبەندی هزری ئیسلامیی و ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی مستەفا زەڵمی، ڕێکخرابوو.

پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی، کەسێکی ماندووی ڕێگای ئاینی ئیسلام و زانست و زانیاری بوو، خاوەنی چەندین کتێبی چاپکراوە لە بوارەکانی شەریعە و یاسادا، ئەو پەروەردەی حوجرە و خانەقا و مەدرەسەی مزگەوتەکانی لادێ و شار و شارۆچکەکانی کوردستان بوو، بە ئەزموون و تێگەیشتنەکانی خۆی وەرچەرخانێکی زانستی هێنایە ئاراوە بە تایبەت لە پەیوەندییەکانی نێوان یاسا و شەرعی ئیسلامی دا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP