كچێكی ئێزدی خه‌ڵكی گوندی كۆجۆی باشوری شه‌نگال دوای ١٠ ساڵ لە ونبوونی گەڕایەوە، لەکاتێکدا پێشتر وایانزانیوە شەهید بووە و گۆریشی بۆ دەستنیشانکراوە
ئەو كچە ئێزدییە ناوی سلڤانا خدرە و دوای ئه‌وه‌ی له مانگی 8ی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له گوندی كۆچۆی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال رفێندرا، ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خێزانه‌كه‌ی له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له پارێزگای دهۆك.
له دیمه‌نێكدا كه خۆشی و خه‌م تێكه‌ڵ ببوو، سلڤانا خدر هه‌سته‌كانی خۆی ده‌ربڕی و وتی، "ساڵانێكی زۆره چاوه‌ڕێی ئه‌م ڕۆژه‌م، ئێستاش دڵخۆشم به ناسینی تاكه خوشكه‌كه‌م كه له خێزانه‌كه‌مدا له ژیاندا ماوه‌ته‌وه".
له ورده‌كارییه به ئازاره‌كاندا چاره‌نوسی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاشكراكرد‌و وتی "باوكم و برا گه‌وره‌كه‌م له‌لایه‌ن داعشه‌وه شەهیدکراون، ئێمه‌ش هیچ له‌باره‌ی چاره‌نوسی دایكم و برا بچوكه‌كه‌م نازانین.
لای خۆیەوە یه‌كێك له كهسوكارەکەشی سلڤانا خدر وتی: دوای ئه‌وه‌ی داعش له ساڵی 2014 هێرشیكرده سه‌ر ناوچه‌كانی شنگال، سلڤانا ڕفێندرا و دوای گه‌ڕانێكی زۆر به‌دوای چاره‌نوسیدا بێ ئه‌نجام بوین و پێمانوابو كوژراوه، بۆیه گۆڕێكی ڕه‌مزییان بۆی هه‌ڵكه‌ند له گۆڕستانی كۆجۆ".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه سلڤانا به سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی و هه‌ست به خۆشییه‌كی وهسفـــنهكراو ده‌كەین بۆ ئه‌م ساته‌وه‌خته چاوه‌ڕواننه‌كراوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP