لەئەنجامی بۆردومانی پێگەیەكی گروپە چەكدارەكانی
داعش لە چیای حەمرین گەورە تیرۆریستێک و ٥ تیرۆریستی دیکە کوژران.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ هەینی
لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزی ئاسمانی سوپای عێراق لە ڕێگەی فڕۆكەی F-16ەوە
حەشارگەیەکی گرنگی تیرۆریستانی لە چیای حەمرین کردە ئامانج كە بە نیازبون هێرش
بكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر
سەرپەرشتیار و پلاندانەری هێرشەكە بوو بە هاوكاری لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە
هاوبەشەکانی کەرکوک و لەدوای بۆدرومانەكەش تەرمی شەش چەكدار دۆزراونەتەوە، كە
یەكێكیان جێگری والی كەركوكی ڕێكخراوی داعشە .
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هێزە ئەمنییەكان بۆ
ماوەی پێنج ڕۆژ گەمارۆی چیای حەمریان داوە و كێوماڵی ناوچەكەیان كردوە، دوای گەڕان
و پشكنینی ئەشکەوت و حەشارگەكان لە چیای حەمرین، هێزەکە بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، "ئەو ئۆپەراسیۆنە پێشوەختانە
لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان ئەنجامدراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP