داقوق .. تیرۆریستێک لە خوارووی گوندی ئەلبو نەجم خۆی رادەستکرد

کوردستان
21:25 - 2025-01-10

تیرۆریستێک لە خوارووی گوندی ئەلبو نەجم لە سنوری قەزای داقوق خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد کە لە خوارووی چەمی رۆخانەوە هاتبوو .
سەرچاوەیەک بە کەناڵی کەرکوکی راگەیاند، دوانیوەرۆی ئەمرۆ تیرۆریستێک دوای هەڵکردنی ئاڵای سپی، خۆی رادەستی فەوجی دووی لیوای مەغاویری ٧٨ی سەر بە ئۆپراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین کردووە .
دواتر بۆ ژووری ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی پارێزگای سەڵاحەدین گواستراوەتەوە کە بنکەی سەرەکیان لە قەزای خورماتووە .
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا فرۆکەکانی عیراق بەردەوام مۆڵگە و حەشارگەکانی تیرۆریستان لە زنجیرە چیای حەمرین و چەمی رۆخانە و چەمی زغیتۆن بۆردومان دەکەن، هەر دوێنێ شەو لەرێگەی بۆردومانی فرۆۆکەکانی عیراقەوە ٦ تیرۆریست کوژران کە یەکێکیان جێگری والی کەرکوکی تیرۆریستان بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP