دەسەڵاتدارانی تەندروستیی لـــۆس ئەنجلــۆس
هۆشدارییان بە دانیشتووان دا لە مەترسییە تەندروستییەکانی دوکەڵی ئاگرە گەورەکان،
کە بەشێکی زۆری ناوچەکانی لەناوبردووە.
ئاگرێکی بەرفراوان دووەم گەورەترین شاری ئەمریکای
گرتووەتەوەو هەوری ژەهراوی لە هەوادا دروستدەکات، بەهۆی خێرایی (بـــــا)وە
ئاگرەکە فراوانتردەبێت.
ئەنــیش مەهاجـان لە تەندروستیی گشتیی لۆس ئەنجلۆس
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “هەموومان مامەڵە لەگەڵ دووکەڵی ئەو
ئاگرەدا دەکەین، کە تێکەڵەیەکە لە گەردیلە بچووکەکان و گاز و هەڵمی ئاو”.
وتیشی، “ئەوانە گەردیلەی بچووکن کە دەچنە ناو لووت
و قوڕگەوە و دەبنەهۆی ئازاری قورگ و سەرئێشە، لەو شوێنانەی دوکەڵ دیارە یان بۆنی
دوکەڵ هەیە، تەنانەت لەو شوێنانەی دوکەڵیش نییە کوالێتیی هەوا خراپە.
بەوتەی مەهاجان، کەسانی تەندروستیش دەبێت تا
دەتوانن لە ژوورەوە بمێننەوەو سیستــمی پاککردنەوەی هەوا بەکاربــهێنن، ئەو
کەسانەی کە ناچارن لە دەرەوە کار بکەن دەمامک بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی لە گەردیلە
وردەکان پارێزراوبن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP