عەبدولهادی عێراقی یەکێک له ههره گهوره تیرۆرستهكانی تاقمی تیرۆرستی قاعیدهو جێگری (ئوسهمه بن لادن) سهرۆكی ئهو تاقمهو كه به ئهمیری (گولــلهبارانكردن و سهبیكردن) ناوبانگی دهركردووه، یهكێك له دوایین زیندانیکراوەکانی زیندانیی گوانتانامۆ، بڕیارە بنێردرێتەوە بۆ زیندانێکی عێراق، هاوسەرەکەشی داوا دەکات رادهستی ئهفغانستان بكرێت.
عەبدولهادی عێراقی لهدایكبووی ساڵی 1961 شاری موسڵ، كه به یەکێک لە بهناو سەرکردەکانی قاعیده ناودههێنرێت، بڕیاره بگهڕێندرێتهوه یهكێك له زیندانهكانی ئهو شارهی تێیدا لهدایك بووه، بهڵام هاوسەرەکەی كه ره رهچهڵهك ئهفغانستانییه، داوایکردووە، بە هۆکاریی مرۆیی ئازاد بکرێت یاخود لانیکەم نەنێردرێتەوە بۆ عێراق، چونکە مەترسیی لەسەر ژیانی هەیە و دەڵێت: "عەبدولهادی لە گوانتانامۆ زیندوو دەمێنێت، بەڵام لە عێراق نا، ئەو تەنیا چەند مانگێک لەوێدا به زیندوویی دەمێنێتهوه"
پێشووترش، ئهو گهوره تیرۆرسته داوایەکی یاسایی لە دادگاکانی ئەمریکا بەرزکردبووەوە لە دژی گواستنەوەی بۆ عێراق، ئەوەش بە پاساوی مەترسیی لەسەر ژیانی، جگە لە وەرنەگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێویست بۆ نەخۆشییەکەی، کە تاوەکو ئێستا لە زیندانی گوانتانامۆ شەش نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشتی بۆ کراوە و توانای رێکردنی نەماوە و لەسەر کورسی جوڵاوە.
سۆنیا ئەمیری، هاوسەری عەبدولهادی بە کەناڵی "BBC" بەریتانی وتووە، ئەو لەو بڕوایەدایە مەترسی لەسەر ژیانی عەبدولهادی هەیە، دووپاتشیكردووهتهوه كه: "دەبێت هاوسهرهكهی نهنێردرێتهوه بۆ عێراق، بهڵكو بنێردرێتەوە بۆ ئەفغانستان، چونکە چ خۆی چ چوار منداڵەکەشی ئەفغانین"
سەبارەت بە زانیاریی ئەو لەسەر چالاکییەکانی عەبدولهادی دەڵێت:" هیچ زانیاریم لەسەری نەبووە و بەناوی عەبدولڕەحمان ناسیوومە."
عەبدولهادی عێراقی، ناوی راستەقینەی (نهشوان عهبدولباقی)یهو به (عهبدلهادی عێراقی) ناسراوه لەدایکبووی ساڵی 1961ـ شاری موسڵە. لە هەشتاکاندا ئەفسەری سوپای عێراق بووە، به پلهی لیوا، دوای روخانی رژێمهكهی سهدام حسێن چووەتە ئەفغانستان و لەوێ بووەتە فەرماندەی سەربازیی باڵا لە رێکخراوی قاعیدە، ساڵی 2006 لە تورکیا دەستگیرکراو رادەستی هەواڵگریی ئەمریکا کراوە، ساڵی 2022 عەبدولهادی عێراقی پاش 16 ساڵ لە زیندانیکردنی، دانیناوە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بەکارهێنانی هاوڵاتی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی لە چالاکییەکانیدا، هەربۆیە دادوەرێکی سەربازیی ئەمریکی سزای 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
گواستنەوەی عەبدولهادی عێراقی لەکاتێکدایە، زیندانی گوانتانامۆ کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی کوباوە و لە دەرەوەی سنووری ئەمریکایە، لەساڵی 2002 لەلایەن جۆرج دەبلیو بۆشەوە لەپاش هێرشی 11ـی سێپتەمبەرەوە کراوەتەوە و ئەو تۆمەتبارانەی تێدا زیندانی کراون کە تێوەگلاون لە کردەوەی تیرۆر و 800 زیندانی تێدا بووە، بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ زیندانیکراوانی کەمبووەتەوە، پێشووتر لەم هەفتەیەدا، زیندانەکە 11 زیندانیکراویی یەمەنی گواستەوە بۆ عوممان و ئێستا تەنیا 15 زیندانیکراو لە گوانتانامۆدا ماونەتەوە یەکێکیش لەوان، عەبدولهادی عێراقییە و چارەنووسی گواستنەوەی تاوەکو ئێستا بە نادیاریی ماوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP