مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێكی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ کرد و رایگەیاند
چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانین بۆ گەیشتن بەسەقامگیریی و تێکشکاندنی تیرۆر.
دوای سوێندخواردنی وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمریکا مه‌زڵوم
عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێكی
بڵاوكردوه‌ته‌وه و دوای پیرۆزبایی له دۆناڵد تره‌مپ، نوسیویه‌تی: پێكه‌وه ده‌توانین
داهاتویه‌كی باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیادبنێین.
مەزڵوم عەبدی له‌و پەیامه پیرۆزباییه‌یدا كه
ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپی كردوه دەڵێت: چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانین بۆ گەیشتن
بەسەقامگیریی و تێکشکاندنی تیرۆر و پشتیوانیکردن لە ڕۆژاوای کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP