ئاگرێکی دیکە لە لۆس ئەنجلس کەوتەوە

جیهان
09:45 - 2025-01-23



ئاگرێکی نوێ لە نزیک دەریاچەی کاستایک لە باشووری لۆس ئەنجلس، بە دووریی 60 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە کەوتووەتەوەو هەزاران دانیشتووی شارەکە ناچارکراون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
بەوتەی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی ویلایەتی کالیفۆڕنیا، ئاگرەکە لە ماوەی دوو سەعاتدا  تەشەنەیسەندووە و زیاتر لە پێنج هەزار دۆنم زەوی سووتاندووەو  نزیکەی 14 هەزار کەس فەرمانی چۆڵکردنیان بۆ دەرچووە و 15 هەزاری دیکەش هۆشداریی چۆڵکردنیان پێدراوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە چەند کۆمەڵگەیەکی نزیکەوە بە خێرایی جێگیرکراون و فڕۆکەکانی ئاگرکوژێنەوەش لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
بەهۆی خێرایی باوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە و ئاگرەکە بەخێرایی لە تەشەنەسەندندایە.
نزیکەی دوو هەفتەیە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی لۆس ئەنجلس کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە. بەگوێرەی دەزگای تەندروستیی شارەکە، تاوەکو ئێستا 37 تەرم دەرهێنراونەتەوەو چەندانی دیکەش بێسەروشوێنن. زیاتر لە 40 هەزار دۆنم زەوی سووتاوە، تاوەکو ئێستاش 17 کەس بەتۆمەتەکانی پەیوەست بە کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP