مستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پهرلهمانی
عێراق ڕایگهیاند، حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی ناڕەسمی داهاتی تۆمارکراوی نانەوتی
ساڵانەی هەرێمی کوردستانی لایە و دەگاتە نزیکەی چوار ترلیۆن دینار، داواشیکردوە،
بەغدا بەشێوەیەکی خێرا وردبینی لەو بابەتەدا بکات.
گەرعاوی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویهتی،
داهاتی نانەوتی لەهەرێمی کوردستاندا بە چوار ترلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت و
بەشێوەیەکی رەسمی لەلای حکومەتی فیدراڵی تۆمارنەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەنووسراوی رەسمی ڕێکخراوی
ئۆپیک لە پڕۆسەی بە قاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراوەتەوە ڕۆژانە
دەگاتە 286 هەزار بەرمیل.
ئهوهشی وتوه، "ئەم پڕۆسەی بەقاچاخبردنەی
نەوتی هەرێم ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر داهاتی گشتیی هەیە، بەوپێیەی بەردەوامی
پێشێلکارییەکانی هەرێم بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لەچوارچێوەی پشکی ئۆپێک بۆ
200 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا کەمکردوەتەوە، ئەمەش بوەتە هۆی دابەزینی داهاتی نەوت و
کورتهێنان لەبودجەی گشتیی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP