گرووپی شانۆی هەوار ئەمجارە سەلمە لە کەرکوکەوە دەباتە جەزائیر

کوردستان
15:55 - 2025-01-28


گرووپی شانۆی هەوار لە کەرکوک ناوەستێت و بەردەوامە لە بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان، ئەمجارە دەچنە وڵاتی جەزائیر و بەشداری خولی یەکەمی فێستیڤاڵێک دەکەن.
نەژاد نەجم سەرۆکی گرووپی شانۆی هەوار رایگەیاند، بەشدار دەبن لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی جەزائیر لە سەرەتاکانی مانگی 2ـی ئەمساڵ و 13 وڵات بەشدارن.
وتیشی، فێستیڤاڵی دیۆ دراما و سێ ئەکتەری لە وڵاتی جەزائیر لە 9.2.2025 تا 13.2 بەردەوام دەبێت و ئێستا ئەوان چاوەڕێی گەڕانەوەی ڤیزاکانیانن و ئامادەکارییان کردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، شانۆیی سەلمە دەبەنە فێستیڤاڵەکە و دوو ئەکتەر بەشدارن لە کارەکە یەکێکیان کوردە و ئەوی دیکە عەرەبە و خەڵکی تونسە، جگە لەوەش خۆشی سیمینارێک دەربارەی شانۆی وێنە پێشکەش بە شانۆکاران و ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە دەکات.
شانۆیی سەلمە، جگە لەوەی پێنج جار لە شارەکانی کوردستان نمایش کراوە، بەشداری هەریەک لە فێستیڤاڵەکانی تونس و ئوردن و میسری کردووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP