وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌یه‌كی
جیاوازی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، میلاکی
فیعلی ئێمە بەشارستانی و سەربازیی، لە لیستی مووچە نزیکەی 702 هەزار کەسە.
پێشتر هاوڕێ كه‌مال ڕاوێژكار له وه‌زاره‌تی
دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی فه‌رمانبه‌رن له‌داموده‌زگاكانی
هه‌رێم ته‌نها 658 هه‌زار و 189 فه‌رمانبه‌رن، به‌ڵام زیاتر له‌ملیۆنێك كه‌س موچه
وه‌رده‌گرن كه به‌شێكیان له‌چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێكیش وه‌ك خانه‌نشین و
به‌شێكی دیكه‌ش وه‌ك شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مووچه وه‌رده‌گرن، به‌و پێیه‌بێت
نیوه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم فه‌رمانبه‌ر نین.
حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر ئاشكرایكردبوو، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی
بریتییه له ملیۆنێك و 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، به‌ڵام نوێترین ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی
دارایی ئامارێكی دیكه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه ژماره‌كه زۆر جیاوازه و كه‌متره.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاندووه، میلاکی فیعلی
ئێمە بەشارستانی و سەربازیشه‌وه لە لیستی مووچە نزیکەی 702 هەزار کەسە.
ئاشكراكردنی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم له‌كاتێكدایه، زیاتر له 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی
یاسا خانه‌نشین ده‌بن و له لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فیعلی هه‌رێمی كوردستان
ده‌رده‌هێنرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP